گواستنه‌وه‌ی هاوینه گڕی گرتووه، ئه‌هلی سعوودیه داوای مێسی ده‌كات
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان سوپرایزێکی دیكه‌یان كرده سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا كه تێیدا پلانێكی یانه‌ی ئه‌هلی سعوودیه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ئاشكرا كرد.
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی هات ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی یانه‌ی هیلالی سعوودیه‌ی ره‌تكرده‌وه و به گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا كرد.
لیۆنێل مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2025ـه بۆ هه‌روه‌رزێك له‌گه‌ڵ ئینته‌ر مه‌یامی 60 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، جگه له‌وه‌ی پشكی له به‌شێك له قازانجه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و ئه‌دیداس هه‌یه.
مێسی له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی توانی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ نازناوی خولی جامی ئه‌مریكا بباته‌وه و خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی وه‌رگرت.
پێگه‌ی عه‌ره‌بی سعوودیه له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه یانه‌ی ئه‌هلی سعوودیه سیناریۆیه‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی داڕشتووه، داوایه‌كی پێشكه‌شی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی وه‌ستانی یارییه‌كانی خولی ئه‌مریكا رێگه بده‌ن لیۆنێل مێسی بگوازنه‌وه، چاوه‌ڕێی وڵام ده‌كه‌ن.