نێچیرڤان بارزانی: شه‌رعيیه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌وه دێت
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا دووپاتیکردەوە، "هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانە و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌وه دێت".
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ـی ئابی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له تۆم توگێندهات، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسييه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ به‌ريتانيا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران".
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه، "هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌وه دێت".
لە کۆبوونەوەکەدا باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و كونسوڵى گشتييان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچى ناياسايى و تاوانى ڕێكخراو كرده‌وه و هاوڕا بوون كه بۆ ڕێگريكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناوچه‌كه، هاريكاريى هاوبه‌شى ناوچه‌يى پێويسته و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت هه‌نگاوى پێويست بگيرێنه به‌ر.