یاریزانێكی خولی ئه‌مریكا به‌هۆی ئاستبه‌رزی مێسی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه‌

لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ جاک ماکگلینی ته‌مه‌ن 20 ساڵ و یاریزانی فیلادلفیا
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ جاک ماکگلینی ته‌مه‌ن 20 ساڵ و یاریزانی فیلادلفیا

دایکی یاریزانەکانی یانە ئەمریکییەکان دەیان سکاڵایان لەسەر مێسی تۆمارکردووە و گلەییەکی سەیروسەمەرەیان لە ئەستێرەکەی یانەی ئینتەر مەیامی هەیە.

ماڵپەڕی زە ئۆنیۆنی ئەمریکی رایگەیاندووە، دایکانی بەشێکی لە یاریزانانی یانە ئەمریکییەکان لەلای دۆن گاربەر سەرۆکی کۆمەڵەی خولی ئێم ئێل ئێس سکاڵایان لەسەر مێسی تۆمارکردووە و گلەیی ئەوەیان کردووە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی مێسی کوڕەکانیان کە لە یانە ئەمریکییەکان یاریی دەکەن تووشی نەخۆشی دەروونی بوون.

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، دایکی جاک ماکگلینی ته‌مه‌ن 20 ساڵ و یاریزانی فیلادلفیا لە لێدوانێکیدا دەڵێت: دوای ئەوەی بە گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ بە ئینتەر مەیامی دۆڕابوون، کوڕەکەم شەو خەوی لێنەدەکەوت و دەگریا و دەیگوت چیدیکە یاریی تۆپی پێ ناکەمەوە.

میدیا ئەمریکییەکە راشیگەیاندووە، دایک و باوکی یاریزانەکانی خولی ئەمریکی تەواو تووڕەن و گلەییان لەوە هەیە ئاستی مێسی بەراورد بە ئاستی کوڕەکانیان زۆر بەرزترە، بۆیە بیریان لەوە کردووەتەوە کوڕەکانیان لە خولی ئەمریکی بکشێننەوە.