فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر گیانی لەدەستدا

یەڤگینی پریگۆژین، فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر
یەڤگینی پریگۆژین، فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر

K24 - هەولێر:

یەڤگینی پریگۆژین، فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر، لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە نزیک گوندی کوژینکیۆنۆ گیانی لەدەستدا.

لە رووسیا فرۆکەیەکی تایبەت کەوتووە خوارەوە و هەر 10 سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستداوە ئاژانسەکانی رووسیا باس لە گیان لەدەستدانی یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی ڤاگنەر دەکەن.

وەزارەتی باری لەناکاوی رووسیا رایگەیاند، فرۆکەکە لە مۆسکۆوە بەرەو شاری سەینتپترسبۆرگ فڕیوە لە نزیک گوندی کوژینکینۆ کەوتووەتە خوارەوە و 10 سەرنشینی تێدابووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

درەنگانی شەوی (23ـی حوزەیرانی 2023)، یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپای رووسیا و حکومەتی مۆسکۆ راگەیاند و هێزەکانیان چوونە ناو شاری رۆستۆڤ لە سنووری رووسیا و تەواوی بنکە سەربازییەکانیان کۆنترۆڵکرد.

ئەو دۆخە نەگەیشتە 24 کاتژمێر و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی بێلارووس بڵاویكرده‌وه‌، گرووپی ڤاگنه‌ر رازی بووه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ رووسیا هێوربكاته‌وه‌ و چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بوه‌ستێنێت ئەمەش لەسەر پێشنیازی ئه‌لێكسا‌نده‌ر لۆكاشینكۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە کە گرووپەکە پێشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ بوەستێنێت.

لە ساڵی 2014ەوە ڤاگنەر لە زۆرێک لە ململانێکان لە سەرانسەری جیهاندا بەشداربووە، بەتایبەتی لە سووریا و لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا.

لێکۆڵینەوەیەکی بی بی سی لە گروپی ڤاگنەر ئاماژەی بەوەکردووە، دیمیتری ئوتکین ئەفسەری پێشووی سوپای رووسیای تەمەن 51 ساڵ، پێدەچێت ئەو کۆمپانیای "ڤاگنەر"ی دامەزراندبێت.

دەگوترێت ئەو گرووپە بەشداری لە چالاکییە سەربازییەکان دەکات لە ژمارەیەک وڵات کە شایەتحاڵی ململانێ ناوخۆییەکانن، لە بەرامبەر دەستڕاگەیشتن بە سامانە سروشتییەکانیان، بۆ نموونە باس لەوە کرا کە ئەندامانی ئەو گرووپە پاسەوانی ئەو کێڵگە نەوتییانە دەکەن کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی سووریادایە، لە بەرامبەردا رێژەیەک لە داهاتی ئەو کێڵگەیە دەبات.