دانیمارک سوتاندن و بێڕێزیکردن بە کتێبە پیرۆزەکان قەدەغەدەکات
K24 – هەولێر:
پیتەر هاڵمگارد وەزیری دادی دانیمارک رایگەیاند، پرۆژە یاسایەکییان ئامادەکردووە کە رێگری لە سوتاندن و بێڕێزیکردن بە کتێبە پیرۆزەکان دەکات.
وەزیری دادی دانیمارک راشیگەیاند، بەپێی یاساکە سوکایەتیکردن بە کتێبە پرۆزەکان قەدەغەیە جا کتێبی هەر ئایینێک بن، ئامانجیش لێی بنبڕکردنی توندوتیژی و رووبەڕووبوونەوەی کرداری تێکدەرانەیە لەوڵات.
ئاماژەی بەوەشدا، ناکرێت دەستەوەستان بن بەرامبەر کەمینەیەک لەرێگەی بێڕێزیکردن بە کتێبە پیرۆزەکانەوە دۆخی ئەمنی بشێوێنن.
پیتەر هاڵمگارد ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژە یاساکە دەچێتە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی دانیمارک و سزای سەرپێچیکارانیش پێژاردن و زیندانیکردن دەبێت.
ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه كتێبه پیرۆزه‌كان ده‌سووتێندرێن، به‌تایبه‌ت قورئانی پیرۆز، كه بووه‌ته هۆی تووڕه‌كردنی موسڵمانان و جیهانی ئیسلامی به گشتی، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا.
ئه‌م هه‌نگاوه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاتانه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه دانیمارك له رێگه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه هه‌وڵده‌دات سووتاندنی كتێبه پیرۆزه‌كان قه‌ده‌غه بكات.