کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 26/8/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41

سلێمانی: 39

دهۆک : 40

کەرکوک: 43

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 41

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 29

گەرمیان : 46