سەربازێکی تورکیا لە ناوچەی زاب کوژرا

K24 – هەولێر

سەربازێکی تورکیا لە ناوچەی زاب کوژرا و وەزارەتی بەرگری تورکیا ناسنامەکەی ئاشکرا کرد.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوکردەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا بەناوی "چنگ-قفڵ" بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی زاب سەربازێکی سوپای وڵاتەکەیان گیانی لەدەستداوە.

دوو رۆژ لەمەوبەریش هەر لە ناوچەی زاب چەکدارانی پەکەکە سەربازێکی سوپای تورکیایان کوشت. 

لە 18ی نیسانی 2022، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەناوی " چنگ-قفڵ" لە زاب، ئاڤاشین و مەتین بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە دەستپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە. بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاش لەو سنوورانە زیانی زۆری گیانی و ماددی بەر گوندنشینان و گەشتیاران کەوتووە و چەندین گوند لە سەر سنوورەکان چۆڵکراون.