هانده‌ری نیویورك رێد بوڵز له مێسی توڕه ده‌بن
به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 02:30ـی دره‌نگه شه‌و، ئینتەر مەیامی لە خولی ئەمریکا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبەڕووی نیۆیۆرک رێد بولز دەبێتەوە، گومان ده‌كرێت مێسی به‌شداریی له‌م یارییه بكات، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌ی نیویۆرك رێد بوڵزی توڕه كردووه و له سۆشیاڵ میدیا داوا ده‌كه‌ن مێسی به‌شداریی له‌و یارییه بكات.
ئینتەر مەیامی لە کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئێم ئێل ئێسی ئەمریکا رووبەڕووی نیۆیۆرک رێد بولز دەبێتەوە. بۆ ئەم یارییە گومان لە بەشداری کردنی مێسی دەکرێت و پێش یارییەکەش تاتا مارتینۆ راهێنەری مەیامی به گومانەوە باسی لە مێسی کرد و گوتی: لیۆ رەنگە بەهۆی ماندویەتی بەشداری چەند یارییەکی ئەم وەرزە نەکات.
ئینتەر مەیامی لە کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکا لە کۆی 22 یاریی تەنها 5 بردنەوەی هەیە و لە پلەی کۆتایی کۆمەڵەکە دێت.
پێگه‌ی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ره‌نگه مێسی به‌شداریی له‌م یارییه نه‌كات، هانده‌رانی نیویۆرك رێد بوڵز پێشتر بلیتی ئه‌م یارییه‌یان له‌به‌رخاتری مێسی بڕی بوو، داوا ده‌كه‌ن مێسی به‌شداریی له‌و یارییه بكات.
ئەگەر مێسی بەشداری ئەم یارییە بکات، دەبێتە یەکەم یاریی بە درێسی یانەکەی بەشداری لە خولی ئەمریکا بکات. لیۆ پێشتر بەشداری 8 یاریی یانەکەی لە جامی خولی ئەمریکا و جامی ئەمریکا کردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بکات و یانەکەشی لە جامی خولی ئەمریکا ناسناوەکەی بردەوە.