عێراق به‌دوای چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنبووانی جه‌نگی كوه‌یتدا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هەولێر:
عێراق له رێگه‌ی بانگه‌وازێكه‌وه داوا ده‌كات هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی شوێنی ناشتنی بێسه‌روشوێنبووانی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو، ناسراو به جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت هه‌بێت، با لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكاته‌وه.
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له تویته‌ر داوا ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی، ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبووانی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو (ساڵی 1991) هه‌بێت، چ له‌نێو خاكی عێراق بێت یاخوود له كوه‌یت، با لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكاته‌وه و پاداشت ده‌كرێت.
له بانگه‌وازه‌كه داواش ده‌كات، له‌كاتی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری پێویست، كونسوڵخانه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی كوه‌یت عێراق ئاگادار بكاته‌وه، یاخوود په‌یوه‌ندی به‌و هێڵه گه‌رمه‌وه بكه‌ن كه له تویته‌ر بڵاویانكردووه‌ته‌وه.
له 2ی ئابی 1990، عێراق له‌سه‌رده‌می حزبی به‌عس هێرشی بۆ كوه‌یت ده‌ستپێكرد و له ماوه‌ی دوو رۆژدا داگیریكرد.
كوه‌یت ماوه‌ی 7 مانگ له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای عێراق مایه‌وه، دواتر هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له 26ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 1991، سوپای عێراقی ده‌ركرد و وڵاته‌كه‌ی ئازادكرده‌وه و به‌مهۆیه‌وه به‌هه‌زاران كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و ملیۆنه‌ها عێراقی كوه‌یتی كوژران.
ندا‌ء انساني ..
— وزارة الدفاع العراقية (@modmiliq) August 27, 2023
تدعو وزارتا الدفاع والخارجية العراقية من تتوفر لديهم معلومات عن مواقع دفن مفترضة لمفقودين عراقيين وكويتيين داخل الأراضي العراقية او الكويتية جراء حرب الخليج الثانية عام 1991 وسيتم تخصيص مكافأة لمن يُدلي بمعلومات مُجدية توصلنا الى نتائج إيجابية على الأرض من خلال…