حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران: بەرامبەر بە بەرژه‌وەندییەکانی هه‌رێم هەست بە بەرپرسیارێتی دەکه‌ین

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، بەرامبەر بە بەرژه‌وەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان، هەست بە بەرپرسیارێتی دەکه‌ین.
خالید عەزیزی، گوتەبێژی حزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە داواکاریی ئێران بۆ چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، حزبی دیموكرات بەرامبەر بە بەرژه‌وەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان، هەست بە بەرپرسیارێتی دەکه‌ین.
گوتیشی: "هەوڵده‌ده‌ین ئەم کێشەیە بە جۆرێک چارەسەر بێت، کە هیچ لایەک زیانمه‌ند نەبن".
پێشتریش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، له دوایین سه‌ردانیاندا بۆ به‌غدا، په‌یامی ئه‌وه‌یان به حكومه‌تی عێراق داوه، چیتر هه‌بوونی باره‌گا و چالاكی حزبه كوردییه‌كان قبووڵ ناكه‌ن.
ئه‌و گوتوویه‌تی، كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا دروست بووه، بۆ هاوكاری نێوانیان و گفتوگۆش له تاران و به‌غدا به‌ڕێوه چوون.