فەرەنسا باڵاپۆشی لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات

K24- هەولێر:
وهزارهتی پهروهردهی فهرهنسا ئاماژه بهوه دهكات چی دیكه رێگە بە باڵاپۆشی قوتابییە موسڵمانەکان لە قوتابخانەکانی فەرەنسا نادرێت، دهشڵێت، باڵاپۆشی قوتابیانی موسڵمانهكان پێچهوانهی یاساكانی پهروهردهی فهرهنسایه.
ئهمڕۆ (یهكشهممه 27ـی ئابی 2023) گابریێل ئەتال، وەزیری پەروەردەی فەرەنسا رایگەیاند، چی دیکە رێگە بە باڵاپۆشی قوتابییە موسڵمانەکان لە قوتابخانەکانی فەرەنسا نادەن، چونکە ئەمە دژی یاساکانی فەرەنسایە لە پەروەردە.
ههروهها وەزیری پەروەردەی فەرەنسا راشیگەیاند، لە سەروبەندی گەڕانەوە بۆ نێو هۆڵەکانی خوێندن، کە 4ـی مانگی ئهیلوول (مانگی داهاتوو) دەبێت، یاسای روونیان لەسەر ئاستی نیشتیمانی داوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و چی دیکە نابێت رێگە بە باڵاپۆشی لە قوتابخانەکان بدرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە لە کاتێکدایە، دیاردەی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکانی فەرەنسا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
رۆژی 23ـی شوباتی 2021، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لەسەر لێدوانێکی سەرۆکی پاکستان، نێردەی پاکستانی لە فەرەنسا بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت کرد.
عارف ئەلڤی، سەرۆکی پاکستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاندبوو: "کاتێک دەبینی یاساکان لە پێناو زۆرینە دەگۆڕێن و کەمینەکان وەلا دەنرێن، پێشهاتێکی مەترسیدار دەبینی''.
راشیگەیاند: "کاتێک سووکایەتی بە پەیامبەر دەکەیت، سووکایەتی بە هەموو موسوڵمانان دەکەیت. دەبێت فەرەنسا ئەمجۆرە رەفتارانە نەکاتە یاسا چونکە ئەم جۆرە کارانە دژی پێکەوە ژیانە و خەڵکەکە لە یەکتر دووردەخاتەوە''.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە وەڵامی ئەمە دەڵێت: "رەشنووسی یاسا نوێکان هیچ دژایەتییەکی بۆ کەس تێدا نییە".
لە ماوەکانی پێشوو، بەهۆی سەربڕینی مامۆستایەک لە فەرەنسا لە بەرامبە کێشانی وێنەی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام، ناکۆکی کەوتە نێوان فەرەنسا و چەند وڵاتێکی ئیسلامی، چەند هێرشێکیش لە فەرەنسا ئەنجامدران.
لە دوای ئەوهوە، فەرەنسا نیازی خۆی نیشان دا بۆ گۆڕانکاری لە هەندێک یاسای وڵاتەکەی.