فازڵ میرانی: هیچ لایەنێک لە راگرتنی هەناردەکرنی نەوتی کوردستان براوە نەبووە
K24 - هەولێر
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە، نەک تەنها هەرێمی کوردستان، بەڵکوو عێراق و بازاڕی نەوتیش بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی کوردستانەوە زیانیان پێگەیشتووە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بەردەوام بێت، کۆمپانیا و وڵاتان بەدوای سەرچاوەی دیکەی نەوتدا دەگەڕێن.
فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی 'زەمەن'ـی عێراقی رایگەیاند، هیچ لایەنێکی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لەو چالاکییە سیاسی یان یاساییەی رابردوو براوە نەبوو، کە دواتر بووە هۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەریمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
وەکو ئەوەی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژەی پێ کردووە، تەنها هەرێمی کوردستان لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت زەرەمەند نەبووە، بەڵکوو عێراق و بازاڕی نەوتیش، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای نیوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریسەوە زیانی داراییان پێگەیشتووە.
فازڵ میرانی پێیوایە "ئەندامی نەوتی (ئەو لایەنەی کە نەوت دەفرۆشێت و لێرانە مەبەستی لە هەرێمی کوردستان) نابێت لە ئامادەبوونێکی ناجێگیری بازاڕی نەوتدابێت، چونکە ئەوە تەنها کاریگەری ناکاتە سەر نرخەکەی، بەڵکو کڕیاران لە کۆمپانیا و وڵاتان هاندەدات بەدوای سەرچاوەیەکی دیکەی نەوتدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بیکڕن، ئەمەش بەمانای کشاندنەوە لە پەیوەندییەکان لە لایەک و پتەوکردنیان لە لایەکی دیکەوە دێت".
فازڵ میرانی دەڵێت، "خەتای ئێمە نییە کە عەقڵییەتی ناوەندنی لە حوکمڕانیدا نەگۆڕاوە و بەرژوەندییە حزبییەکان پێش بەرژەوەندییە کارگێڕییەکان دادەنرێت. ئەم چەندە بە روونی لە بابەتە کۆنەکەدا دەرکەوت، بە تایبەت لە دوای گۆڕینی رژێمی پێشووی عێراق (رژێمی بەعس). کەواتە عەقڵییەتی کۆن پەیوەندی خۆی لەگەڵ قۆناغی دوای ساڵی 2003 نەبڕیوە".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "خەتای ئێمە نییە پڕۆسەی ژماردن و دابەشکردنی سامانەکان لە بەرامبەر زۆربوونی قەیرانەکانی وڵات، لە نێوان گرژی و پاشەکشەدا مایەوە کە لە ئەنجامدا هەڵاوسانی حزبی لە سەر حیسابی دەسەڵاتەکانی دیکە دروست بوو و چارەنووسی تاک بە چارەنووسی ململانێیە حزبی و حکومییەکان بەسترایەوە".
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت.