هیندستان داوا لە عێراق دەکات داشکان بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی بکات

کێڵگەیەکی نەوتی لە ناسریە - فۆتۆ: AFP
کێڵگەیەکی نەوتی لە ناسریە - فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

هیندستان داوا لە عێراق دەکات داشکانی زیاتر لە نرخی نەوتەکەی بکات، بە تایبەت دوای ئەوەی بۆ داشکانەکانی رووسیاوە، هیندستان زۆرینەی هاوردەکانی نەوتی لە مۆسکۆیە.

كۆمپانیاکانی پاڵاوتنی نەوتی هیندستان، کە ئێستا کار لەسەر هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی نەوتییان دەکەن، بەدوای کەمترین تێچوون دەگەڕێن و دەیانەوێت لە نەوتی رووسی هەرزانتریان دەستکەوێت، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەوروپا بەهۆی سەپاندنی سزاوە هاوردەکردنی نەوتی لە رووسیا راگرت.

چەند بەرپرسێکی کەرتی نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی بزنس ستاندەرد رایانگەیاندووە، عێراق گەورەترین سەرچاوەی نەوت بوو بۆ هیندستان، ئێستا تاوتوێی ئەوە داشکانی زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی هیندستان بکات.