دانیشتووانی سنووری ماددەی 140 ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن

K24 – نەینەوا:

ناوچەی ماددەی 140 لە باکوری پارێزگای نەینەوا ئەو شوێنەی کە لەژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە، بو گووتەی دانیشتوانەکەی حکومەتی هەرێم سەرجەم خزمەتگوازرییەکانیانی بۆ دابین کردووە و هیچ کەموکوڕییەکیان نییە.

محەممەد بورهان، شوانکار، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، "کاری ئێمە لەو ناوچەیە ئاژەڵدارییە و هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئێمە و برا کوردەکانماندا نییە، لەو ناوچەیدا ئەمن و ئاسایش بەرقەرارە".

لەلایەکی دیکە خەلدون عەبدولکەریم، هاووڵاتی، گوتی: زۆر سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هیچ درێغییەکی لەگەڵ ئێمە نەکردووە، هەموو پێویستییەکی بۆمان دابین کردووە.

هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی مەحموود قاسم، بۆ کوردستان24، ئاماژەی بەوەدا، "سوپاس بۆ خودا لە ئێستادا ئەمن و ئاسایش هەیە، خزمەتگوزاریش بۆ ئەوە ناوچەیە دابین کراوە و هیچ درێغییەک نەکراوە".

ئەگەرچی لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ئەو ناوچانە کەوتبوون، بەڵام دوای گەڕانەوەی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەو ناوچانە ئیدی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکرد.