ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی لە چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره
یانە ئیسپانییەکان کە لەم وەرزەدا بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکەن، ڕووبەڕووی کارەساتێک بوونەتەوە کە هەڕەشە لە بەردەوامبوونیان لە پاڵەوانێتییەکان دەکات.
پێنج یانه‌ی ئیسپانیا، بارسێلۆنا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ریال سوسیداد و سێڤییا، ئەم وەرزە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن، ڤیاریال و ڕیال بیتیس لە یۆرۆپالیگ یاری دەکەن، ئۆساسۆناش لە کۆنفرانس لیگ یاری ده‌كات.
بەگوێرەی ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ، حكوومه‌تی ئیسپانیا له‌ژێر ئه‌و فشاره‌ی خراوه‌ته سه‌ری، ده‌یه‌وێت لویس رۆبیالێس له پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دووربخاته‌وه.
ئەندرۆ کامپێس، ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌رگری له رۆبیالێس ده‌كات و پێیوایه شه‌رمه‌زارییه بۆ حكوومه‌تی ئیسپانیا دەستێوەردان له تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێت لویس ڕوبیالێس دووربخاته‌وه.
کامپس له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یوێفا و لەبەردەم فیدراسیۆنی ئەوروپا هەڕەشە لە حکومەتی ئیسپانیا دەکات کە هەمیشە داوای ئازادی و سەربەخۆیی فیدراسیۆنە ناوخۆییەکان دەکات، كه‌چی ئێستا ده‌ستێوه‌ردان له تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كات و ده‌یه‌وێت سه‌رۆكه‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
کامپس هەڕەشەی لە حکومەتی ئیسپانیا کرد ده‌ڵێت: ئەگەر ڕوبیالیس لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی یانەکانی لالیگا لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا بەهۆی دەستێوەردانی حکومەتەوە.
کامپس داوای لە یوێفا کردووە لە ئێستاوە دەستێوەردان بکات بۆ بەرگریکردن لە ڕوبیالیس.
لە کاتی ڕادەستکردنی مێدالیای بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیالی خانمانی 2023، بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ڕوبیالیس هەموو ئەندامانی تیپەکەی لە باوەش گرت و ماچی ده‌می جێنی هێرمۆسۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای كرد، ئه‌مه‌ش شاڵاوێك ڕەخنەی لێکەوتەوە.
دواتر ڕوبیالێس روونردنه‌وه‌ی دا و گوتی ئه‌م ماچه به ره‌زامه‌ندی هێرمۆسۆ بووه و ڕەتیکردەوە دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە، سەرەڕای ئه‌وه‌ی فیفا بۆ ماوەی 90 ڕۆژ لە سەرجەم چالاکییەکانی پەیوەست بە تۆپی پێ سڕی كردووه.