"زاخۆ ئه‌مجه‌د عه‌توان به نیو ملیار دینار ده‌گوازێته‌وه"
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د عه‌توان گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی و تێچووی گواستنه‌وه‌كه‌ی ده‌كاته زیاتر له نیو ملیار دینار.
ئالان حوسێن په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كارگێری زاخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌مجه‌د عه‌توان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له گفتوگۆدان و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو زاخۆ به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه رابگه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌مجه‌د عه‌توان داوای 600 ملیۆن دیناری كردووه، به‌ڵام زاخۆ ئۆفه‌ره‌كه‌ی بۆ 550 ملیۆن دینار زیاد كردووه، گفتووگۆیه‌كان به‌رده‌وامن و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌مجه‌د عه‌توان مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی 250 ملیۆن دیناری پێشه‌كی پێبدرێت، ئێستا ئه‌و یاریزانه چاوه‌ڕێی زاخۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 250 ملیۆن دیناره‌ی بۆ ئاماده بكه‌ن ز راسته‌وخۆ بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی سه‌ردانی زاخۆ بكات.
دواجار زاخۆ توانی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌مجه‌د عه‌توان گره‌وه‌كه‌ی له یانه‌كانی زه‌ورا، شوڕته و ته‌ڵه‌به بباته‌وه كه ئه‌وانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له‌سه‌رهێڵ بوون.
ئه‌مجه‌د عه‌توانی وه‌رزی رابردوو یاریی بۆ یانه‌ی شیمالی قه‌ته‌ری كردووه و له كۆی 46 یاری، 7 گۆڵ و 3 ئاسیستی بۆ یانه قه‌ته‌رییه‌كه كردووه.
ئه‌مجه‌د عه‌توان یاریی بۆ هه‌موو ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه له‌وه‌ته‌ی 2016ـه‌وه یاریی بۆ تیپی یه‌كه‌می عێراق ده‌كات و به‌شداریی 73 یاری كردووه و 3 گۆڵی تۆمار كردووه، دوایینجار نازناوی جامی كه‌نداوی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مجه‌د عه‌توانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، نازناوی جامی سووپه‌ری عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی نه‌فتی وه‌سه‌ت و شوڕته نازناوی خولی نایابی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی كوێنی كوێتی له وه‌رزی 2019 ـ 2020 نازناوی خول و جامی كوێتی بردووه‌ته‌وه.