حكومه‌تی عێراق به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌ی خانه‌واده‌ی دكتۆر عه‌لی وه‌ردییه‌وه ده‌چێت
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بنەماڵەی کۆمەڵناس و مێژوونووس، دكتۆر عەلی وەردی، داوایان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەردوو وەزیری ناوخۆ و دادی ئه‌و وڵاته کرد، هاوکاریان بن لە چۆڵکردنی خانووی کۆچکردوو عەلی وەردی، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانیكرد خانووه‌كه‌ی وه‌ردی چۆڵبكرێت و وه‌ربگیرێته‌وه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزێكی پێكهاتوو له لیوای هه‌شتی پۆلیسی فیدراڵ، هه‌واڵگری و پۆلیسی ناوخۆ، خانووه‌كه‌ی کۆمەڵناس و مێژوونووسی عێراقییان له كرێچیه‌كه وه‌رگرته‌وه، كه بڕیاریدابوو چۆڵی نه‌كات و دا‌واشیان له خانه‌واده‌ی وه‌ردی كرد، خانووه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لیوا یه‌حیا ره‌سووڵدا هه‌روه‌ها هاتووه، سوودانی داوایكردووه به‌دواداچوون بۆ داواكه‌ی خانه‌واده‌ی دكتۆر عه‌لی وه‌ردی بكرێت، كه له میانه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یاندا داوایانكردبوو خانووه‌كه‌ی بكرێته خانه‌ی رۆشنبیری.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووه‌وه، خانه‌واده‌ی دكتۆر عه‌لی وه‌ردی کۆمەڵناس و مێژوونووس رایانگه‌یاندبوو، سەرەڕای دەرچوونی بڕیاری دادگا بۆ چۆڵکردنی خانووه‌كه‌ی وه‌ردی، کرێچییەكه رەتیدەکاتەوە چۆڵی بکات.
ئاماژەیان بەوەشکردبوو، کرێچیەکە گوتویەتی 40 ساڵ لەمەوبەر خانووەکەی بەکرێ گرتووە و رەتیدەکاتەوە خانووەکە چۆڵ بکات، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی هێزێكه‌وه خانووه‌كه‌ی وه‌ردی چۆڵكرا.
عەلی حسێن موحسین عەبدولجەلیل وەردی، کۆمەڵناس و پرۆفیسۆر و مێژوونووسی عێراقی، لە ساڵی 1913 لەدایک بووە، لە ساڵی 1995دا کۆچی دوایی کردووە، بە وەرگرتنی تیۆرییە کۆمەڵایەتییە مۆدێرنەکان لە سەردەمی خۆیدا ناسراوە.