مەکتەبی رێکخستنی پارتی 60 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشکرد

K24 – سلێمانی:

مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، 60 پارچە زەوی بەسەر خانەوادەی شەھیدانی شەڕی دژی داعشدا دابەشكرد، دابەشكردنی ئەم زەوییانە قۆناغی دووەمە و بڕیار وایە لە ئاییندەیەكی نزیكدا چەندین پارچە زەوی لە قۆناغی سێیەمدا دابەش بكرێت، كەس و كاری شەھیدان خۆشحاڵن كە قوربانیدانی رۆڵەكانیان لەیاد نەكراوە.

لەرین تاریق، کچە شەهید، لە تەمەنێکی زۆر بچووکدابوو  کاتێک باوکى لەشەڕى دژى داعش شەهید کرا، بێنازى باوکى پێوە دەبینرا، تورسکاییەکى ھیوا لەناخى هەڵگیرسابوو کاتێک دیارییەکى لە لایەن مەکتەبى رێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان لەسلێمانى بەخۆى و دایکى بەخشرا، هاوکات تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، خۆشحاڵە کە باوکی لە یاد نەکراوە.

مەکتەبى رێکخستنى سلێمانى هەڵەبجە راپەڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆجارى دووەم 90 خانەوادەى شەهیدى شەڕى داعشى دیاریکرد بەپارچە زەوی بەشى سێیەمیش ماوە لەئایدەیەکى نزیک دەست بەپێدانى دەکەن , پارچە زەوییەکان کاروبارەکانی حکوومى و مۆڵەتى شارەوانیان بۆ وەرگیراوە و بێکێشەیە لەسەرجەم کاروبارەکان و لەسنوورى شارەوانى سلێمانیدایە هەر خانەوادەیەک 150 مەتر پارچە زەوییان پێدرا.

لەلایکی دیکەوە سەردەشت محەممەد، بەرپرسى بەشى شەهیدان لە مەکتەبى رێکخستنى پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانى و هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا، توانیمان مامەڵەی پیدانی زەوییەکانیان لەلایەن یەکەی ئیدارەی پارێزگا و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆیان تەواو بکەین، زەوییەکانیان دەکەوێتە سنووری پاریزگای سلێمانی.

باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی ئەم زەوییانە بۆ جاری دووەم بوو، جاری یەکەم 60 پارچە زەوی دابەشکرا، هەروەها بۆ جاری سێیەمیش ماوە 10 پارچە زەوی دابەش بکرێت، تەواوی کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش پارچە زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت.

هەر لەمبارەیەوە عەلی حوسێن، بەپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، لە ئێستادا ئەو رێژە پارچە زەویانەی کر دیاریکراوە بە خانەوادەی شەهیدانی دژ بە شەڕی داعش لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبەخشرێت، لە ئایندەکی نزیکدا هەوڵدەدەین بە گوێرەی ئیمکانیەتی بەردەستمان سەرجەم کەسوکاری شەهیدانی ئەم سنوورە ببنە خاوەنی پارچە زەوی.

راشیگەیاند، هەوڵدەدەن زۆرترین دەرفەتی کار بۆ كچ و کوڕانی خانەوادەی شەهیدانی ئەم دەڤەرە بڕەخسێنن.