گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی به‌كتریای لیجیۆنێلا له پۆڵه‌ندا بۆ سه‌رووی 10 كه‌س به‌رزبووه‌وه
K24 - هەولێر:
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی تووشبووان به به‌كتریای لیجیۆنێلا له شاری ریزیسۆزۆ له باشووری رۆژهه‌ڵاتی پۆڵه‌ندا بۆ زیاتر له 10 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و تا ئێستایش زیاتر له 140 كه‌س ده‌ستنیشان كراون.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 28ـی ئابی 2023) ئاده‌م سیدۆر، پشكنه‌ری ته‌ندروستی هه‌رێمی له شاری ریزیسۆزۆ له باشووری رۆژهه‌ڵاتی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، تا ئێستا توانراوه 144 حاڵه‌تی تووشبوون به به‌كتریای لیجیۆنێلا (Legionella) ده‌ستنیشان بكه‌ن، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، 11 كه‌سیش به‌هۆی به‌كتریاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌كتریای لیجیۆنێلا به‌كتریایه‌كی مه‌ترسیداره و سیییه‌كان ده‌گرێت و له له رێگه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس و پشمین له دیار ئمێری ساردكه‌ره‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌روه‌ها سیدۆر رایگه‌یاندووه، به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی ئاوه‌وه ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی سه‌رچاوه‌كانی بكه‌ن و بتوانن ئاسانتر كۆنتڕۆڵی به‌كتریا مه‌ترسیداره‌كه بكه‌ن.
پشكنه‌ری ته‌ندروستی هه‌رێمی له شاری ریزیسۆزۆ له باشووری رۆژهه‌ڵاتی پۆڵه‌ندا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و به‌كتریایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 64 بۆ 95 ساڵییه و هه‌مووان پێشتر به‌هۆی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نه‌وه گرفتار بوونه.