ژمارەی کوژراوانی جەنگی ئۆکرانیا 9500 کەسی تێپەڕاند
K24 – هەولێر:
ساڵێک و حەوت مانگ بەسەر جەنگی ئۆکرانیادا تێدەپەڕێت و تائێستاش هیچ ئاسۆیەک دیارنییە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو جەنگە و ئاماری قوربانیانیش تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوە.
تەنیا لەم مانگەدا، زیاتر لە 100 کەس کوژراون کە بەشێکیان ئافرەت و منداڵن، هەروەها زیاتر کە 470 کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆرینەیان هاووڵاتی مەدەنین و پێکهاتوون لە ئافرەتان و منداڵ و مێرمنداڵان.
هەروەها لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیاوە کە لە 24ـی شوباتی 2022ـەوە بە هێرشەکانی سوپای رووسیا لەسەر فەرمانی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا دەستیپێکرد تاوەکو 27ـی ئابی ئەمساڵ، نۆ هەزار و 511 کەس کورژاون و 17 هەزار و 206 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەم ئینفۆگرافیکەدا، سنوور ئالانی وردەکاری ئاماری قوربانیانی جەنگی ئۆکرانیا دەخاتەڕوو.