پیاوێک داوای بەشێک لە داهاتی ئەو چاوپێکەوتنە دەکات کە بەهەڵە لەگەڵ بی بی سی ئەنجامیدابوو

گای گۆما
گای گۆما

K24 - هەولێر

پیاوێک بەشێوەیەکی بەرفراوان بە کۆپلە کۆمیدییەکەی لە کەناڵی "بی بی سی"ی بەریتانی ناسراوە، دوای 17 ساڵ لە چاوپێکەوتنە کۆمیدییەکەی، هەڕەشەی سکاڵا لە کەناڵەکە دەکات و بانگەشەی ئەوەیکرد کە هیچ پارەیەکی پێ نەدراوە بەهۆی دەرکەوتنە میدیاییەکەوە.

گای گۆما، دەرچووی خوێندنی بازرگانی کۆنگۆیی-فەرەنسییە، لە ساڵی 2006 لە ئەڵقەیەکی پەخشی راستەوخۆدا لە کەناڵی "BBC" بە هەڵە دەرکەوت، چونکە لە بارەگای سەرەکی کەناڵەکە بوو بۆ چاوپێکەوتنێکی کار کە پەیوەندی بە کارێکی داتا سکانەرەوە هەبوو.

لەبەدبەختی ئەو، لێکچوونێک لە نێوان ناوەکەی ئەو و ناوی میوانی بەرنامەکە هەبوو، کە شارەزای زانیاری و تەکنەلۆژیا بوو، کە بڕیار بوو قسە لەسەر ناکۆکی یاسایی نێوان ئەپڵ کۆربس و ئەپڵ کۆمپیوتەر.

لە کاتێکدا کێنی پسپۆڕ لە ژوورێکی دیکەدا چاوەڕێی دەکرد، گۆما کە لە ژووری پێشوازیدا چاوەڕێی دەکرد، بردیانە ستۆدیۆکانی پەخشی راستەوخۆ.

گۆما نیشانەکانی سەرلێشێواوی و سەرسوڕمانی دەرکەوت کاتێک پێشکەشکار "کارین بۆمان" دەستی کرد بە پرسیارکردن، بەڵام لە چاوپێکەوتنەکە نەکشایەوە، بەڵکو بە کورتی وەڵامی پرسیارەکانی دەدایەوە، بە شێوەیەک کە ملیۆنان کەس لەو کاتەدا پێی سەرسام بوون.

گۆما بووەتە یەکێک لە دەموچاوە ناسراوەکانی بەریتانیا، بەڵام ئێستا دەڵێت: هیچ پارەیەکی لە بی بی سی وەرنەگرتووە و بەشێک لەو پارەیەی دەوێت کە کەناڵەکە لە چاوپێکەوتنەکەدا بەدەستی هێناوە.

گۆما لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستی "بەناوبانگبوون بەڕێکەوت" رایگەیاندووە، پێی وایە پێویستە پشکێک لەو داهاتە بەدەستبهێنێت کە کەناڵەکە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەدا بەدەستیهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵیداوە پەیوەندی بە کەناڵەکە بکات، بەبێ ئەوەی هیچ وەڵامێکیان هەبێت و دەڵێت، "بەهۆی ئەو پارەیەی لە چاوپێکەوتنەکەدا بەدەستیان هێناوە، دەچمە دادگا، و هیچ پاره‌م پێ نەدا"، ئەوان نزیکەی 20 ساڵە ڤیدیۆکەی من بەکاردەهێنن بەبێ ئەوەی من یەک دۆلارم دەست بکەوێت، کاتێک دەبینم لێرە و لەوێ ملیۆنان دۆلار دەدەنە خەڵک، لەکاتێکدا ئەو ڤیدیۆیە دەوڵەمەندتری کردوون.

میدیاکان بڵاویانکردەوە کە گۆما ئێستا لە رێکخراوێکی خێرخوازیدا کاردەکات کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە کێشەی فێربوونیان هەیە و بەنیازە کتێبێک بنووسێت بە ناوی "پیاوە هەڵەکە".

ئەم هەواڵە بۆچوونی جیاوازی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا لێکەوتەوە، لە نێوان کینیی و پشتیوانانیدا.

پێشکەشکاری بەریتانی ئەندرێ واکەر نووسیویەتی "ئێمە پێمان وایە مافی ئەوەی هەیە سکاڵا تۆمار بکات، بەو پێیەی رێکەوتنێکی واژۆ نەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکە، هەروەها هیچ رەزامەندییەکی بێدەنگیشی نەبووە چونکە نەیدەزانی کە لە تەلەفزیۆن دەردەکەوێت".