ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ
له مۆناكۆی فڕه‌نسا تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌له‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2023 بۆ 2024 راكێشرا، ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه كۆمه‌ڵه‌ی مه‌رگی لێكه‌وته‌وه، باشترین یاریزان و راهێنه‌ری ئه‌وروپاش دیاریكران.
له تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ یانه‌كان دابه‌شكرابوونه سه‌ر چوار ئاست و پاڵه‌وانانی شه‌ش خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا هاوشانی مان سیتی و سێڤییای پاڵه‌وانانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ سه‌رلیستی كۆمه‌ڵه‌كانیان گرتبوو. له تیرووپشكه‌كه به‌پێی یاساكانی یوێفا رێگه نه‌درا دوو یانه‌ی یه‌ك وڵات بكه‌ونه هه‌مان كۆمه‌ڵه.
ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ
گرووپی یه‌كه‌م: بایرن میونشن، مانچێسته‌ر یونایتد، كۆپنهاگن و گه‌ڵاته‌سه‌رای
گرووپی دووه‌م: سێڤییا، ئارسێناڵ، ئایندهۆڤن و لێنس
گرووپی سێیه‌م: ناپۆلی، ریال مه‌درید، براگا و یونیه‌ن به‌رلین
گرووپی چواره‌م: بێنفیكا، ئینته‌ر میلان، سالزبێرگ ز ریال سوسیداد
گرووپی پێنجه‌م: فێینۆرد، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، لازیۆ و سێلتیك
گرووپی شه‌شه‌م: پاریس سانجێرمان، دۆرتمۆند، ئه‌یسی میلان و نیوكاسڵ
گرووپی حه‌وته‌م: مانچێسته‌ر سیتی، لایپزیگ، سرڤێنا زڤێزدا و یه‌نگ بۆیز
گرووپی هه‌شته‌م: بارسێلۆنا، پۆڕتۆ، شاختار و ئانتوێرپنجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش به‌مشێوه‌یه بوو:
به گوێره‌ی شیكارییه‌كان، كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م، كۆمه‌ڵه‌ی مه‌رگه و به‌هێزترینی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت كه تێیدا یانه‌كانی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی و بۆرووسیا دۆرتمۆند و ئه‌یسی میلان و نیوكاسڵ یونایتد له‌و كۆمه‌ڵه ئاگرینه ركابه‌ری ده‌كه‌ن.
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ رۆژی 19ـی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكات و له رۆژی 13ـی مانگی دوازده سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان كۆتایی دێت كه ئه‌م وه‌رزه له رۆژی یه‌كی مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو له وێمبڵی ستادیۆم یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
باشترینه‌كانی ئه‌وروپا خه‌ڵات كران
ـ سارینا وێگمانی راهێنه‌ری خانمانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و پاڵه‌وانی یۆرۆی رابردووی خانمان و براوه‌ی پله‌ی دووه‌می مۆندیالی خانمان به باشترین خانمه راهێنه‌ری وه‌رزی رابردوو دیاریكرا.
ـ پێپ گواردیۆلای به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر سیتی و براوه‌ی سیانه‌ی چامپیۆنزلیگ و پرێمه‌رلیگ و جامی فا به باشترین راهێنه‌ری پیاوان ده‌ستنیشانكرا. گواردیۆلا ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری له سیمۆنی ئینزاگی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان و لوسیانۆ سپالێتی راهێنه‌ری پێشووی ناپۆلی برده‌وه.
ـ ئایتانا بۆنماتی ئیسپانی بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو خه‌ڵاتی باشترین خانمه یاریزانی ئه‌وروپای برده‌وه، بۆنماتی وه‌رزی 2022 بۆ 2023 یه‌كێك بوو له باشترین وه‌رزه‌كانی ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بوونه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگی خانمان، له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی خانمانی ئیسپانیاش بوونه براوه‌ی مۆندیال و بۆ جاری یه‌كه‌م ناسناوه‌كه‌یان بۆ لارۆخا به‌ده‌ست هێنا. ئایتانا بۆنماتی له وه‌رزی رابردوو به‌شداری 42 یاریی كرد 17 گۆڵ و هه‌شت ئه‌سیستی تۆمار كرد.