ئه‌مینداری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق: پێویسته سوودانی پابه‌ندی رێككه‌وتنی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی بێت
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی نه‌ناردنی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه‌كان، ئه‌مینداری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به نییه‌ت، ئه‌گه‌ر نییه‌ت باش نه‌بوو، رێككه‌وتن سوودی نابێت. گوتیشی: "پێویسته سوودانی پابه‌ندی رێككه‌وتنی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی بێت".
ئه‌یاد حاجی نامیق ئه‌مینداری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ته‌نیا عێراق نییه كه هه‌وڵبدات پێگه‌ی هه‌رێم لاواز بكات و هه‌وڵبدات بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێش سه‌رده‌می رووخانی رژێمی به‌عس.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زۆر سه‌یره، بۆچی مووچه‌ی خه‌ڵك به رێكه‌وتننه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، كه راسته‌وخۆ ئه‌مه خنكاندنی هه‌رێمی كوردستانه.
گوتیشی: "كاتی خۆی له ئان و ساتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 986ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه به نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك ناسرابوو، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق جیاكرابووه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌زانی كه به‌غدا له دژی كورد به‌كاری ده‌هێنێ".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی ئه‌م دۆخه، ئه‌مینداری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌روه‌ك ده‌زانن ریككه‌وتنێكی سیاسیی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی كراوه، ده‌بێت سوودانی پێوه‌ی پابه‌ند بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، نه‌فه‌سی شۆڤێنی كاریگه‌ری به‌سه‌ر محه‌ممه‌د شیاع سوودانی هه‌یه.
دوێنێ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد و دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه، گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و دواجار داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان خسته‌به‌رده‌م محه‌ممه‌د شیاع سوودانی هه‌روه‌ك له ده‌قی پڕۆژه یاسای ده‌ستووردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.