كرملین كاتی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پوتن ئاشكرا ده‌كات

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی كرملین كاتی سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ مۆسكۆ ئاشكرا ده‌كات.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرمیلن، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئه‌یلوولی 2023) رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 4ـی ئه‌یلوولی 2023، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌گاته شاری سوچی رووسیا و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا كۆده‌بێته‌وه.
پێشتریش سه‌رچاوه میدیایی و سیاسییه‌كانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، كه ئه‌ردۆغان به‌منزیكانه ده‌چێته رووسیا و له‌گه‌ڵ پوتن كۆده‌بێته‌وه و پرسی رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه و شه‌ڕی ئۆكرانیا و چه‌ند پرسێكی دیكه تاووتوێ ده‌كه‌ن.
بۆ رێكخستنی ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا، دوێنێ هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆبووه‌وه.
له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، قسه‌كانی زێلینسكی له‌باره‌ی ئاشتییه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نییه.