سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دۆخى كه‌ركووك تاووتوێ دەکەن
K24 – هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە پێويستيى گرتنه‌به‌رى رێكارى خێراى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كه‌ركووك.
ئەمشەو شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023)، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی ئەمنی شاری کەرکووکیان تاووتوێ کرد.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى گرتنه‌به‌رى رێكارى خێراى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيري كه‌ركووك و رێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكى تێكدانى پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايشى شاره‌كه و هاووڵاتييانى.
باسیان لەوەشکرد، هه‌ردوولا داكۆييان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ لايه‌نه ئه‌منييه‌كانى شاره‌كه، بێ جياوازى ئارامى و سه‌قامگيرى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بپارێزن و رێگه له پشێوى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى ئه‌مني شاره‌كه بگيرێت، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون و لێپێچينه‌وه‌ى ياسايى به‌رامبه‌ر ته‌قه‌كه‌ران بكرێت كه شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وته‌وه.
رۆژی شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023) هاووڵاتییانی کوردی شاری کەرکووک خۆپیشاندانێکی خۆرسکانەیان ئەنجامدا دژ بە رەفتار و دژایەتییەکانی ئەو گرووپانەی چەند رۆژێکە رێگەی کەرکووک-هەولێریان داخستووە و خۆپیشاندەران رایانگەیاند، ماوەی پێنج رۆژە سوکایەتی بە پیرۆزییەکانیان دەکرێت و بەهۆی داخستنی ئەو رێگەیەوەشەوە کار و کەسابەتیان وەستاوە.
هاووڵاتییەک لە خۆپیشاندانەکە بە دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، ئەوان ئەمڕۆ وەک کورد خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بۆ کۆتاییهێنان بەو رێگری و دژایەتییانەی بەشێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و هەندێک لەلایەنە عەرەبی و تورکمانییە شۆڤێنییەکانی شارەکە لە دژی کوردی دانیشتووی کورد ئەنجامی دەدەن.
خۆپیشاندەرانی کەرکووک دووپاتیانکردەوە، مەبەستی ئەوانەی ئێستا لەبەردەم باڵەخانەی داگیرکراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک کۆبوونەتەوە و دروشم دژی کورد دەڵێنەوە و ئاڵای کوردستان لەسەر ئۆتۆمبێلەکان دادەگرن، ئامانجیان داگیرکردن و دەرکردنی هەموو کوردە هاوشێوەی ئەوەی رژێمی پێشوو لە شارەکە ئەنجامیدا، بەڵام لەژێر بیانووی ئەوەی دژایەتی گەڕانەوەی پارتی دەکەن لە کاتێکدا تەنیا پارتییە بەرگری لە کوردەکانی شارەکە دەکات.