کەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەندرا
K24 - هەولێر
کەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیەندرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2023، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوى ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممەی راگەیاند.
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئەیلوولی 2023:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لە سەرخۆ - مام ناوەند (10 – 20) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
کەشى پێشبینیکراوى سبەی دووشەممە 4ـی ئەیلوولی 2023:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک: 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:41 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى
سۆران:41 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى