بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لە جەزائیر باس لە کودەتاکانی ئەفریقا دەکات

کەمپی تەندوف
کەمپی تەندوف

K24 - هەولێر

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا لە جەزائیر باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی نەیجەر و کودەتاکەی گابۆن، هەروەها باس لە کۆچی نایاسایی ناوچەکە دەکات ، کە بووەتە نیگەرانییەکی سەرەکی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و باشووری دەریای ناوەڕاست.

بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان کە گرنگی بە سەردانەکەی جۆشوا هاریس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئەفریقا دەدەن، دەڵێن: گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی جەزائیر، بەتایبەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاژاوەیە دەکەن کە وڵاتانی ئەفریقا رووبەڕووی بوونەتەوە، هەروەها ڕەتکردنەوەی بوونی فەڕەنسا لەو وڵاتانەی ئەفریقا، کە هەردوو وڵات ترسیان لەوە هەیە کە لەلایەن گروپەکانەوە بەکاربهێنرێن بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان زیاد بکەن و ناوچەکەیان وەک پەناگەیەک بۆ مەشقکردن بە چەک بەکاربهێنن.

کارنامەی سەردانەکەی هاریس کە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو دەستی پێکردووە و دووشەممە کۆتایی دێت، بریتی بوو لە سەردانێک بۆ کەمپەکانی تیندوف، سەرچاوە جەزائیرییەکان روونیان کردەوە، "سەردان و کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێڕەوی نیشتەجێبوون، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشگیری دەکرێت.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە، کە هاریس راوێژ سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە ئەنجام دەدات، هەروەها "پشتیوانی تەواوی ئەمەریکا بۆ پرۆسەی سیاسی بە سەرۆکایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکە دووپات دەکاتەوە"،  دوای جەزائیریش سەردانی مەغریب دەکات.

سەردانەکەی ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ستافان دی میستورا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچەکە، کە بڕیارە زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس ئەنجامبدات وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە 10ی کانوونی دووەمی 2020، بەر لە کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتییەکەی، رایگەیاندبوو، دان بە سەروەری مەغریبدا ناوە بەسەر بیابانەکەدا، لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا کە بەپێی ئەو رێککەوتنە "ڕیبات" رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵدا ئیسرائیل. لە ئەنجامدا جەزائیر کە پشتیوانی پۆلیساریۆ دەکات، پشتڕاستی کردەوە کە بڕیارەکەی ئەمەریکا هیچ کاریگەرییەکی یاسایی نییە، چونکە پێچەوانەی هەموو بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بە تایبەت بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، سەبارەت بە پرسی بیابانی ڕۆژئاوا.

وەک دەزانرێت ئەم ململانێیە هۆکارێکی ناڕاستەوخۆ بوو بۆ ئەوەی جەزائیر لە 21ی ئابی 2021 پەیوەندییەکانی لەگەڵ مەغریبدا پچڕێنێت، لەسەر بنەمای بوونی کردەوەی دوژمنکارانە لەلایەن مەغریبەوە، لەوانەش پشتیوانیی کردنی ئەو رێکخراوە جوداخوازە "بزووتنەوەی سەربەخۆیی خێڵەکییەکان"، هەروەها جەزائیر بە هەستیارییەکی زۆرەوە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیبات  لەگەڵ ئیسرائیل کۆبووەوە.

 

لە بارەی پەرەسەندنی گرژییەکانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، بەرپرسانی جەزائیر هەر قسەیەکی نێوەندگیریان لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە سبارەت بەوە پرسە رەتکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوانیان.