یاریزانێكی ئینته‌ر مه‌یامی له لیۆنێل مێسی ده‌وڵه‌مه‌ندتره
لیۆنێل مێسی یەکێکە لە دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان و سامانەکەی لە رێگەی لاکێشەی سەوزەوە گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیارد دۆلار، لیۆ لە ریزەکانی یانەی ئینتەر مەیامی یەکێکە لە یاریزانە دەوڵەمەندەکان، بەڵام یاریزانێک لەو یانەیە هەیە سامانەکەی لە لیۆ زیاترە.
لیۆناردۆ کامپانا هێرشبەری ئیکوادۆری ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، ئەو یاریزانەیە کە سامانەکەی زیاترە لە یەک ملیار دۆلار، واتە لە مێسی دەوڵەمەندترە و یەکێکە لە یاریزانە دەوڵەمەندەکانی جیهان، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو ئەو سامانەی لە بنەماڵەکەی بۆی ماوەتەوە.
پابلۆ کامپانا باوکی یاریزانێکی پیشەگەری تێنس بووه و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کرد لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاتڵانتا ساڵی 1996. هەروەها باپیرە گەورەشی گابرێل شەش جار پاڵەوانی خولی ئیکوادۆر بووە.
کامپانا بەهەمان شێوە ئیسیدرۆی باپیریشی بۆ ماوەی 15 ساڵ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیکوادۆری بووە، ئەو تیپەی بڕیاریدا یاریگاکە بە ناوی ئەوەوە بکرێت، بەو پێیەی هاوکاری دروستکردنی یاریگاکە بووە. بۆیە کامپانا هەر لە سایەی خێزانەکەیەوەیە سامانەکەی لە یەک ملیار یۆرۆ زیاترە. هەروەها باپیرەی وەزیری بازرگانی دەرەوە و وەبەرهێنان بووە، ئەمەش داهاتێکی زۆری پێبەخشیوە.
Lionel Messi finds Leonardo Campana! 🔥
— CBS Sports Golazo ⚽️ (@CBSSportsGolazo) August 24, 2023
WE HAVE A GAME ON OUR HANDS! 🍿 pic.twitter.com/n7YdfD5SAv
هێرشبەرەکەی ئینتەر مەیامی بەشێکی دیکە لەم سامانەی دەگەڕێتەوە بۆ داپیرەی، ئیزابێل نۆبۆا کە یەکێکە لە گەورەترین ژنە بازرگانەکانی ئیکوادۆر، داپیرەی کامپانا بازرگانی کشتوکاڵی و خانووبەرە و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیارییە.
لیۆناردۆ كامپانا له یانه‌ی بارسێلۆنای ئیكوادۆری ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پاشان له 2020 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی وۆلڤرهامتنی ئینگلیزییه‌وه كرد، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ك بۆ ئه‌و یانه‌یه بكاتة یانه‌كه‌ی جێهێشت، دواتر له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2022 له به‌رامبه‌ر ته‌نیا 300 هه‌زار یۆرۆ روویكرده ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 28 یاری، 6 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه، پێشتر له ساڵی 2019 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر نازناوی پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای باشووری بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ بردووه‌ته‌وه.