لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەنەدا دوو کەس کوژران

K24 - هەولێر:

پۆلیسی شاری ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا بڵاویکردەوە، لەرووداوێکی تەقەکردندا لەیەکێک لەو پارکانەی تایبەتن بە ئاهەنگی هاوسەرگیری دوو کەس کوژراون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی ئۆتاوا باسی لەوەشکردووە، لە شوێنی رووداوەکە 16 گوللـە تەقێندراوە و دوو کەس بەناوەکانی سەید محەممەد عەلی 26 ساڵ و عەبدیشاکور عەبدی داهیر تەمەن 29 ساڵ کوژراون.

هەر لەو رووداوەدا جگە لە کوژرانی دوو کەس، شەش کەسی دیکە بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ گومانلێکراوێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرنەکراوە.

لەمساڵدا ئەمە 12ـەمین رووداوی تەقەکردنە لە ئاتاوا و بەپێی ئامارای رێکخراوە حکومەییەکان رووداوەکانی تایبەت بە تەقەکردن لە کەنەدا لەساڵی 2009 وە تا ئێستا بەرێژەی لەسەدا 81 زیادییان کردووە.