وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: دەبێت حکومەتی عێراق قەرەبووی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکاتەوە
K24 - هەولێر:
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، دەبێت حکومەتی عێراق به گشتی داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بكات و قه‌ره‌بوویان بکاتەوە. هاوکات دەڵێت: له‌م كابینه‌یه‌دا پڕۆژه‌یان پێشكه‌ش كردووە و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاووتوێ كراوە و بڕیار درا له بری زه‌وی، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی رزگاربووی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسیی دیاری بكرێت.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، بۆ شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی، به گوێره‌ی یاسا، مافێكی یاسایی خۆیانه و ئه‌ركێكیشه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، شیاوترین رێگه بگرینه به‌ر بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی رزگاربووی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان راشیگەیاند، له‌م كابینه‌یه‌دا پڕۆژه‌یان پێشكه‌ش كردووە و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاووتوێ كراوە و بڕیار درا له بری زه‌وی، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی رزگاربووی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسیی دیاری بكرێت، بۆ ئه‌و پرسه‌ش رێكاری پێویست گیراوه‌ته به‌ر و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و خودی سه‌رۆكوه‌زیران چاودێری ده‌كات و ئاماژەی بەوەشدا'' ئه‌وه‌ی ئه‌رك بووه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، لای ئێمه یه‌كلا بووه‌ته‌وه و ماوه‌ته‌وه لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانە، هیوادارم ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدات و یه‌كلای بكاته‌وه، چونكه كه‌سوكاری شه‌هیدان شایسته‌ن."
لەبارەی خوێندن و دابینكردنی خه‌رجی خوێندن بۆ رۆڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، گوتی: "پرسی خوێندن، گرنگه، له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی باش نراوه، رێكاری پێویست گیراوه‌ته به‌ر و رێنمایی ده‌ركراوه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كارمان بۆ ئه‌وه كردووه، باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابین بكرێت. له كابینه‌كانی پێشوودا، پاره ده‌درا به خوێندن بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه، ئێمه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له بری پاره، كورسی خوێندنمان بۆ دابین كردوون، هه‌روه‌ها له‌و شوێنانه‌ی داواكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌وانه‌ی به پێی یاسا په‌یوه‌ندیدارن و ده‌توانن ڕه‌زامه‌ندیان بۆ خوێندن پێ بدرێت."
سەبارەت بە پرسی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی و رەشەکوژییەکان کە لە ماوەى رابردوودا بەرانبەر بە گەلی کورد کراوە، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند: "پرسی به جینۆسایدناساندنی كه‌یسه‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان زۆر گرنگه، كارمان له‌سه‌ری كردووه، زۆربه‌ی دۆسییه‌كان له دادگا یه‌كلا كراونه‌ته‌وه و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بڕیاری بۆ ده‌رچووه، هه‌ر له دۆسییه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاییباران و فه‌یلییه‌كان و ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ش كه هه‌بووه، كارمان له‌سه‌ر كردووه، له دادگا بڕیاریان بۆ ده‌رچووه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بڕیاری ده‌ركردووه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق به گشتی داوای لێبوردن بكات و حكومه‌تی عێراقیش قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كوردستان بكاته‌وه. به‌داخه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق به شێوازی جۆربه‌جۆ خۆی لێ ده‌دزێته‌وه".