پرسەنامەیەک لە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌هۆی كۆچی دوایی دوایی نووسەر و شاعیر و وەرگێری ناسراوی کورد خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم".
ئه‌مڕۆ (سێشەممە 5ـی ئەیلوولی 2023) جەلال حوسێن ناسراو بە جەلال زەنگابادی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كه له رۆژی هه‌ینی رابردوو 1ـی ئه‌یلووله‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببوو.
زه‌نگابادی له نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و له نیوه‌ی دووه‌می شه‌سته‌كانیشدا به‌رهه‌مه‌كانی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی ناسراوی کورد خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان