نێچیرڤان بارزانی: زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌يه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێران بوو
K24 - هەولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی نووسه‌رى ديارى كورد خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگاباد، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكارى كرد و رایگه‌یاند، "زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌يه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێران بوو كه له چه‌ندين زمانى جياوه، وێژه‌ى جيهانى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت".
ئه‌مڕۆ (سێشەممە 5ـی ئەیلوولی 2023) جەلال حوسێن ناسراو بە جەلال زەنگابادی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كه له رۆژی هه‌ینی رابردوو 1ـی ئه‌یلووله‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببوو.
زه‌نگابادی له نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و له نیوه‌ی دووه‌می شه‌سته‌كانیشدا به‌رهه‌مه‌كانی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى وه‌رگێڕ و نووسه‌رى ديارى كورد خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌يه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێڕان بوو كه له چه‌ندين زمانى جياوه، وێژه‌ى جيهانى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و خزمه‌تێكى زۆرى له‌و بواره‌دا كردووه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/5