دووه‌م گه‌وره شاری به‌ریتانیا مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
دووه‌م گه‌وره شاری به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت چیتر توانای به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له خه‌رجییه‌كانیدا نییه، هاوكات ئۆباڵی ئه‌و دۆخه ئابوورییه ده‌خاته ئه‌ستۆی حكوومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگای شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئه‌یلوولی 2023) ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بێرمینگهام رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 114ـی یاسای خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی ساڵی 1988، بڕیاری راگرتنی خه‌رجییه‌كانی داوه، جگه له خه‌رجی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان. هاوكات به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه له زۆرینه‌ی به‌ده‌ست پارتی كرێكارانی به‌ریتانیاوه‌یه، دووپاتی ده‌كاته‌وه، بڕیاره‌كه هه‌نگاوێكی پێویسته به ئاراسته‌ی به‌هێزكردنی بارودۆخی خه‌رجییه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه درێژخایه‌نه‌كان بواری ده‌ستپێكردنی سیسته‌می نوێی ئه‌لیكترۆنی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌نجامی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان كه به ملیارێك و 25 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، ده‌گرێته‌وه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2010 بوونه‌ته بار به‌سه‌ر خه‌رجییه گشتییه‌كانی شاره‌كه.
هاوكات روونیشیان كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵاوسان و زیادبوونی تێچوونی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پێگه‌یشتووان و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی تێكڕای كار، بوونه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌و گه‌رده‌لووله ئابوورییه و مایه‌پووچبوونی داهاتی شاره‌كه.