ئەوروپا.. کۆمپانیای مێتا خزمەتگوزاری هەواڵ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی رادەگرێت

K24 - هەولێر

کۆمپانیای زەبەلاحی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەمەریکا مێتا رایگەیاند، لە کۆتایی ئەمساڵدا خزمەتگوزاری فەیسبووک نیوز لە ئەوروپا رادەگرێت، کە ئەویش بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیایە.

کۆمپانیاکە لە وتارێکدا پشتڕاستی کردۆتەوە، کە خوێندنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە رێگەی شریتی گەشەپێدانەوە بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت، بەڵام روونیکردەوە کە لە ئێستاوە خزمەتگوزاری "هەواڵ" وەرناگرن و رێککەوتن لەگەڵ بڵاوکەرەوەکانی هەواڵ ناکات بۆ دابینکردنی ناوەڕۆک لەو وڵاتانەدا کە ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە زیاتر لە 130 ملیۆن بەکارهێنەرە.

چەندین ناکۆکی لە نێوان یاسادانەرانی مێتا و رێکخراوەکانی راگەیاندن، کە کۆمپانیای سلیکۆن و کۆمپانیا دیجیتاڵییەکانی دیکە تۆمەتبار دەکەن بە قازانجکردن لە ناوەڕۆکی هەواڵەکانیان بەبێ ئەوەی بەشێکی دادپەروەرانە لە داهاتی ریکلامکردنیان بدەنێ.

مێتا لە کەنەدا لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا دەستی کرد بە قەدەغەکردنی ناوەڕۆکی هەواڵەکان لە فەیسبووک و ئینستاگرام لە کەنەدا، ئەمەش بەپێی یاسایەکی نوێ کە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ ناچار دەکات پارە بدەن بە بڵاوکراوەکان.

هەروەها مێتا لە بڵاوکراوەکەیدا پشتڕاستی کردۆتەوە کە ستراتیژی گشتی فەیسبووک ئەوەیە کە لە ناوەڕۆکی هەواڵەکان دوور بکەوێتەوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "خەڵک نایەن بۆ فەیسبووک، بۆ هەواڵ و ناوەڕۆکی سیاسی، بەڵکو بۆ پەیوەندیکردن بە کەسانی دیکەوە و بەدوای دەرفەت و هەست و بەرژەوەندی نوێدا دەگەڕێن".

هەواڵەکان کەمتر لە سەدا سێی ئەو شتانە پێکدەهێنن کە خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا حەزیان لێیە، ئەمەش وادەکات دەستگەیشتن بە هەواڵەکان بەشێکی بچووک بێت لە ئەزموونی فەیسبووک بۆ زۆرینەی خەڵک.