بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بۆ دۆزینەوەی ماددە دزراوەکانی پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات

جەیمس بیمۆنتی تەمەن 38
جەیمس بیمۆنتی تەمەن 38

K24 - هەولێر

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە بەریتانیا برێک ماددەی هۆشبەری لێدزراوە و پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە بۆی بدۆزنەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بەناوی جەیمس بیمۆنت، تەمەن 38 ساڵ پەیوەندی بە پۆلیسی ناوچەی تێمز ڤالی رۆژهەڵاتی ئینگلتەراوە کردووە و راپۆرتی داوە گوایە، دز هاتووەتە سەر ماڵەکەی و بەشێک لە ماددە هۆشبەرەکانیان دزیوە، ناونیشانی ماڵەکەشی داوە.

کاتێکیش پۆلیس گەیشتووەتە ماڵەکەی، جەمیس لیستێکی لەو ماددە هۆشبەرانە بە پۆلیس داوە کە لێی دزراوە.

سەرئەنجام پۆلیس جەیمس خۆیان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

لەوبارەیەوە پۆلیسی ناوچەی تێمز ڤالی بڵاویکردەوە، لەماڵەکەی جەمیسدا دەستیان بەسەر چەند جۆرێکی ماددەی هۆشبەردا گرتووە لەوانەش، کریستاڵ و مێس.