حه‌شدی شه‌عبی هاوشێوه‌ی سوپای پاسداران ڕێكده‌خرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هاوشێوه‌ی دامه‌زراندنی "سوپای پاسداران" ی ئێرانی، به‌غدا ڕایگه‌یاند كه ده‌ست به كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان په‌یكه‌ربه‌ندی بكرێن و بخرێنه سه‌ر ده‌زگا سه‌ربازییه فه‌رمییه‌كان.
حه‌شدی شه‌عبی كه میلیشیایه‌كی چه‌كداریی شیعییه، و تۆمه‌تی زۆری ئاراسته كراوه كه له خزمه‌ت مه‌زهه‌بێكی دیاریكراودایه، به‌ڵام به‌غدا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بكات به به‌شێك له ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه فه‌رمییه‌كان.
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێرانی
له‌وباره‌یه‌وه له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی كه دووباره ئه‌و هێزانه‌ی پێ ڕێكده‌خرێته‌وه و پێكهاته‌كه‌ی ده‌ستكاری ده‌كرێت،و واژۆی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه كراوه، ئه‌و هێزانه وه‌ك ده‌زگایه‌كی نوێ ده‌بن له ناو ده‌زگا سه‌ربازییه فه‌رمییه‌كانی عێراقدا و هاوشێوه‌ی ده‌زگای دژه تیرۆر ده‌بن، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌بێت و پله‌ی فه‌رمانده‌كانیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و چه‌كداره‌كانیشیان له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه كه چۆن ده‌بێت و كێ ده‌بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له مانگی شوباتی ڕابردوو، فه‌رمانێكی ده‌ركرد كه سه‌رله‌نوێ په‌یكه‌ربه‌ندی هێزه‌كانی "حه‌شدی شه‌عبی" دابڕێژرێته‌وه و سه‌رۆك و جێگرێكی هه‌بێت و "20" لیوا و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی هه‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه "ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی" گوته‌بێژی "حه‌شدی شه‌عبی" ڕایگه‌یاند" فه‌رمانێك له دیوانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رچووه، حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی نوێ په‌یوه‌ست ده‌كات به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه و فشار له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكات، كه له مانگی شوبات"فێبرایه‌ر" ی ڕابردوو له‌باره‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی نوێی ئه‌و هێزه و گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ده‌زگایه‌كی فه‌رمی سه‌ربازی ده‌رچوو بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له باره‌ی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره زانیاری ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تی" چه‌ند له‌مپه‌ر و ڕێگرییه‌ك له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌دا هه‌یه، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و خواسته‌ی عه‌بادی، تاوه‌كو حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ده‌زگای دژه تیرۆر لێبكات، مه‌رجی ته‌مه‌ن و بڕوانامه‌ی چه‌كداره‌كانه، كه زۆرینه‌یان ته‌مه‌نیان له‌وه زیاتره بتوانن له‌و ده‌زگا نوێیه‌دا وه‌ربگیرێن و خاوه‌نی بڕوانامه‌ش نین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و هێزه‌وه بكه‌ن.
چونكه مه‌رجی پێویست ئه‌وه‌یه ده‌بێت ته‌مه‌نیان له نێوان "18" ساڵ تا "28" ساڵ زیاتر نه‌بێت و به‌لای كه‌مه‌وه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی "ئاماده‌یی" بێت، هه‌روه‌ها هیچ تۆمه‌تێكی تاوانی ئاراسته نه‌كرابێت و دۆسیه‌ی كه‌سی له‌كه‌دار نه‌بێت و به هیچ تاوانێك حكوم نه‌درابێت،و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیر نه‌كرابێت، و ئه‌ندامی هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێت.
به‌ڵام كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له‌ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدان، كه ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا هه‌بێت و بتوانرێت به‌پێی یاسا و بڕیاره نوێیه‌كانی دروستكردنی ده‌زگایه‌كی نوێی ئه‌منی جێگه‌یان ببێته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی له ساڵی 2014 دا به فه‌توای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق " عه‌لی سیستانی" بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش دروستكرا، و له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا و باكوری عێراقیان كردووه، و له‌لایه‌ن هێزه سونییه‌كانه‌وه زۆرترین ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ره و به داپڵۆسێنه‌ر و تۆڵه‌كاری مه‌زهه‌بی و تائیفی ناویان ده‌به‌ن.
له ناوچه‌كانی دوزخورماتووش چه‌ند جارێك كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه دروستكردووه و شه‌ڕ و پێكادانی چه‌كداری دروستبووه.
ئیستاش ئه‌و هیزه وه‌ك ڕێگری سه‌ره‌كی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش ئه‌ژمار ده‌كرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوننه‌كان نایانه‌وێت به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن و سوپای عێراقیش به ته‌نها ئه‌و توانایه‌ی نییه به‌بێ ئه‌و میلیشیایانه ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ست پێبكات.