كاتی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژكرایه‌وه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له پارێزگای دهۆك، رایگه‌یاند، كاتی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران درێژكرایه‌وه.
خالید ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له پارێزگای دهۆك، له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران تاكو 20ـی ئه‌م مانگه درێژكرایه‌وه و رێژه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له دهۆك گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 80، واته له كۆی 887.110 تاكو 5ـی ئه‌م مانگه، 705.322 ده‌نگده‌ر خۆیان تۆماركردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆماری ده‌نگده‌ران تاكو 20ـی ئه‌م مانگه درێژكرایه‌وه، له دایكبووانی ساڵی 2005 ده‌توانن ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، ئه‌وه‌ی تاكو به‌رواری دیاریكراو ناوی خۆی تۆمار نه‌كات، له ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان (په‌رله‌مانی كوردستان) بێ به‌ش ده‌بێت.
رۆژی (3ـی ئابی 2023) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، رۆژی (25ـی شوباتی 2024) دیاریکرد، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات.
وەک یەکەم لایەنی سیاسیش، پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیشاندا و بەرپرسی راگەیاندنی بەشی هەڵبژاردنی پارتیش ئاشکرایکرد، پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 100 کاندیدی دەبێت و 30%ی ئەو ژمارەیەش ئافرەت دەبن.