رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بیرۆلا ده‌دات
K24 – هەولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاستی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنای نوێی گۆڕدراو ئاشكرا ده‌كات و هۆشداری له خێرابڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوولی 2023) رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی گۆڕدراو كه ناوه زانستییه‌كه‌ی "BA.2.86"ـیه، خێرا بڵاوده‌بێته‌وه و مه‌ترسیداره.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی جیهان به وردی چاودێری ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه ده‌كه‌ن كه به "بیرۆلا كۆڤید" ناسراوه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ده‌كه‌وتنه‌كه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی جیهانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، گۆڕدراوی بیرۆلا له نه‌وه‌ی لقه گۆڕدراوه‌كانی ڤایرۆسی جۆری ئۆمیكرۆنه و له مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵدا جۆره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌م جۆره‌ی ڤایرۆسه‌كه ئه‌وه‌یه له‌ناو چه‌ندین پرۆتین دایه و ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوببێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە ساڵی 2020 به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری لەناکاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان راگەیاند و هەر زوو وڵاتان سنوورەکانیان داخست و کەرەنتینەی سەرتاسەرییان راگەیاند، بە شێوەیەک کە جیهان بەخۆییەوە نەبینیبوو.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاد لە حەوت ملیۆن کەس تاکو ئێستا لە سەرانسەری جهیاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەرپرسانی رێکخراوەکە پێیانوایە نزیکەی 20 ملیۆن كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.