سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانییەتی سیادە دەکات

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانییەتی سیادە کرد و لە دیداری نێوانیان بیروڕایان لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (6ـی ئەیلوولی 2023) بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانییەتی سیادە کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، پەرەسەندن و رووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک و هۆکارەکانی تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا نیگەرانی خۆیان لەبارەی رەوشی کەرکووک و پێویستیی چارەسەربوونی خێرای کێشەکان راگەیاند.

f