پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر:

کەشناسی کەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند. 

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوى ئەمڕۆ پێنجشەممە (7ـی ئەیلوول) و سبەی هەینی راگەیاند.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2023:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.

خێراىی با/ لەسەرخۆ - مام ناوەند ( 15 –  25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری  خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزم  دەبێتەوە بە (4-5 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8) کیلۆمەتر دەبێت .

کەشى پێشبینیکراوى سبەی هەینی 8ـی ئەیلوولی 2023:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

خێراىی با/ لەسەرخۆ (10 –  20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

ئاراستەی با/  باشووری  خۆرئاوا بۆ باکووری  خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7– 9   ) کیلۆمەتر دەبێت .

پلەکانی گەرما/ نزم بوونەوەیەکی کەم بە ( 1-2 ) پلە    بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى

دهۆک: 37  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى

سۆران: 35  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 41  پلەى سیلیزى