كۆنتی له پرێمه‌ر لیگ له‌م یانه‌یه تۆقیوه
كۆنتی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی له لێدوانێكدا باسی له كێبركێیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگی كرد و رایگه‌یاند لیڤه‌رپوول ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێرترین یانه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
كۆنتی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵا بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ئێستادا یۆرگن كلوپ ئاستی یانه‌كه به‌رز كردۆته‌وه و یه‌كێكن له باشترین یانه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی، ده‌شڵێت: راسته هه‌میشه حه‌وت تا هه‌شت یانه له پرێمه‌ر لیگ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌ی پرێمه‌ر لیگ كۆشش ده‌كه‌ن، به‌ڵام دڵنیام لیڤه‌رپوول نزیكترین یانه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌ر لیگ.
كۆنتی كه دوو هه‌فته‌یه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی ده‌ستبه‌كار بووه، ده‌شڵێت: یۆرگن كلۆپ 9 مانگه له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول كار ده‌كات و خه‌ریكی بنیاتنانه‌وه‌ی یانه‌ی ریدزه، ئه‌و هه‌نگاوی باشی ناوه و بۆ شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ئاماده‌ن.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی پێشتر یاریزان و راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس بووه، دوایین جاریش وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016.