داعش خانووی كریستیانه‌كان ده‌كات به زیندان
K24 – هه‌ولێر:
داعش بڕیاریداوه سه‌رجه‌م خانوو و ماڵی كریستیانه‌كانی موسڵ بكرێت به زیندان و گرتووخانه‌ی نهێنی و شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌وانه‌ی نه‌یاری داعشن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه" سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای موسڵ به میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه"" داعش فه‌رمانی به چه‌كداره‌كانی داوه، ئه‌و خانوو ماڵانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان كریستیانن و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ڕێكخراوه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، بكرێن به زیندانی نهێنی و ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا به‌ند بكه‌ن كه نه‌یاری داعشن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه" كه چه‌كداره‌كانی داعش خانووی كریستیانه‌كانیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ( السكر.البكر.الاخاء.الاعلام.التحریر.الزهور) له باكوری شاری موسڵ، گۆڕیووه بۆ گرتووخانه و زیندانی نهێنی، و ئه‌و زیندانی و گرتووانه‌ی بۆ ده‌گوازنه‌وه كه نه‌یاری داعش و دژی چه‌كدارانی داعش كار ده‌كه‌ن، له و زیندانانه‌دا ئه‌و به‌ندییانه‌ی به هۆكاری جۆراوجۆر گیراون، به شێوازی جۆراوجۆر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه به ده‌یان كه‌س له دانیشتوانی موسڵ له‌و زیندانانه‌دا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، و هاوڵاتیانی موسڵ شایه‌تی ئه‌وه‌یانداوه كه له‌و ماڵانه‌دا چه‌ندین كه‌س به دڕنده‌ترین شێوه كوژراون و ته‌رمه‌كانیان به ئه‌مبۆڵانسه‌كانی داعش گوازراونه‌ته‌وه بۆ پزیشكی داد له شاری موسڵ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌كدارانی داعش دوێنێ سێ شه‌ممه، چوار خانوویان ته‌قاندووه‌ته‌وه كه خاوه‌نه‌كانیان كریستیانی ئه‌و شاره‌ن و له كاتی داگیركردنی شاره‌كه‌دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه ماڵه‌كانیان جێهێشتووه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین تاوانی دڕندانه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه ده‌رحه‌ق به كریستیانه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی " الزهور و السكر" كرا،و ناو ماڵ و كه‌لوپه‌له‌كانیان تاڵانكردن.