نێچیرڤان بارزانی: مامۆستا جه‌مال بابان ته‌مه‌نێكى درێژى به نووسين به‌خشى
K24 - هەولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی مامۆستا جه‌مال بابان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سكار و هاووڕێیانی خوالێخۆشبوو كرد و رایگه‌یاند، مامۆستا جه‌مال بابان، به توانا و لێهاتوويى و به خامه‌يه‌كى كارامه‌وه، ته‌مه‌نێكى درێژى به نووسين به‌خشى.
شەوی رابردوو، نووسەر و مافناس و سەرۆکی پێشووتری شارەوانی سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جەمال بابان لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لەدایک بووە و کۆلێژی مافی لە بەغدا تەواو کردووە و لە ساڵی 1968ـدا سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بووە و دوای خانەنشینبوونیشی سەرقاڵی کاری پارێزەری بووە.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، نووسه‌ر و مێژوونووسى ناودارى كورد، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و له نووسه‌رانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم بيخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، به توانا و لێهاتوويى و به خامه‌يه‌كى كارامه‌وه، ته‌مه‌نێكى درێژى به نووسين به‌خشى و خزمه‌تێكى زۆرى له بوارى نووسينى وێژه‌يى و مێژووييدا كردووه. به‌رهه‌مه به‌پێزه‌كانى، به‌شێكى به‌رچاو له په‌رتووكخانه‌ى كورديدا ده‌گرن. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/8