ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكانی قامشلۆ گەیشتە زیاتر لە 50 شەھید و 150 بریندار

K24 – قامشلۆ

بە گوێرەی دوایین زانیاری ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان گەیشتە زیاتر لە 50 شەھید و زیاتر لە 150 بریندار.

پەیامنێری كوردستان24 لە قامشلۆ لە زاری وەزیری ناوخۆی جزیرە رایگەیاند: "ژمارەی شەھیدانی تەقینەوەكانی قامشلۆ زیاتر لە 50 كەس دەبێت و زیاتر لە 150 كەسی دیكەش برینداربوونە".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدران، چەند ساتێك دوای تەقینەوەكە رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان راگەیاند.