رێکخراوی ئەمیندارانی عەرەب بۆ پەروەردە: نامەیەکمان بۆ سوودانی ناردووە تاوەکو مووچەی مامۆستایانی هەرێم دابین بکات

K24 - هەولێر

سەرۆکی رێکخراوی ئەمیندارانی عەرەب بۆ پەروەردە رایگەیاند، دۆخی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان خراپە، بۆیە نامەیەکیان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، تاوەکو شایستە داراییەکان و مووچەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

جەمال حوسامی سەرۆکی رێکخراوی ئەمیندارانی عەرەب بۆ پەروەردە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند، دۆخی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان خراپە، هەربۆیە نامەیەکیان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، تاوەکو شایستە داراییەکان و مووچەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

گوتیشی: لە دۆخی مامۆستایانمان لەهەرێمی کوردستان پرسی، دۆخیان خراپە، نامایەکمان ئاراستەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق کرد، هیوادارین رەزامەندی بدات لەسەر خەرجکردنی شاسیتە داراییەکانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: پەروەدە و فێرکردن پەیامن و مامۆستا پەیامبەر، بەڵام ئەگەر مامۆستا ژیانێکی شەرەفمەندانەی بۆ دابینەکرێت پەیامەکە ناگات، داوادەکەین حکومەتی عێراق مووچەی مامۆستایانی هەرێم دابین بکات کە ماوەی دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.