ستالین و بایدن له لووتكه‌ی وڵاتانی G20 ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كدی ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
هه‌ژده‌یه‌مین لووتکەی وڵاتانی گرووپی20 بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمەریکا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و چەندین سەرکردەی دیکە لە شاری نیودەلهی هيندستان دەستی بە کارەکانی كرد و بڕیاریشه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
رۆژی (شه‌ممه 9ـی ئه‌یلوولی 2023) هه‌ژده‌یه‌مین لووتکەی وڵاتانی گرووپی 20 بە ئامادەبوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و بەڕێوەبەری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و چەندین سەرکردەی دیکە لە شاری نیودەلهی هيندستان دەستی بە کارەکانی كرد و بڕیاریشه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
له په‌راوێزی یه‌كه‌مین رۆژی لووتكه‌كه‌دا، ئێم كای ستالین، سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆجێیی ویلایه‌تی تامیل نادۆی هیندی ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد! له‌و باره‌یه‌وه ستالین وێنه‌ی كاتی ته‌وقه‌كردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایدن له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "له حزووری خاوه‌نشكۆی هیند ناریندرا مۆدی، ئاماده‌ی خوانێكی گرووپی20 بووم".
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی چه‌ندین كۆمێنتی گاڵته‌جاڕی بووه‌ته‌وه و یه‌كێك نووسیویه‌تی: "مایه‌ی سه‌رسوڕمانه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه چاوی به ستالین ده‌كه‌وێت."
ئێم كای ستالین ساڵی 1953 و دوای چه‌ند رۆژێك به‌ر له مردنی جۆزێف ستالین، سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت (1878 - 1953) له دایك بووه و باوكی به‌هۆی ئینتیمای بۆ شیوعیه‌ت و كه‌سایه‌تی ستالین، كوڕه‌كه‌ی به ناو كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیند هیچ كات به فه‌رمی نه‌چووه‌ته پاڵ بلۆكی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام ئاراسته‌كانی زیاتر له بلۆكی سۆڤیه‌تی نزیكتر بوو له بلۆكی ئه‌مه‌ریكیی، به‌شێوه‌یه‌ك تا ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هیند و رووسیا به به‌رده‌وامی ماونه‌ته‌وه.
ناو و ناسناوی رووسی و سۆڤیه‌تی له هیند دیارده‌یه‌كی نامۆ نییه به‌تایبه‌ت له باشووری ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌تریش له ویلایه‌تی تامیل نادۆ و كیرالای دراوسێی، كه ماوه‌ی شه‌ش ده‌یه‌ی رابردوو، شیوعییه‌كان زۆرینه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد. له ساڵی 2021 پیاوێكی هیندی له ویلایه‌تی تامیل نادۆدا به ناوی ئه‌نگڵز هاوسه‌رگیری كرد و له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا كه‌سانێك ئاماده بوون، كه هه‌ڵگری ناوه‌كانی لینین و ستالین بوون.