سه‌ربه‌ست له‌زگین: قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خه‌باتی شۆڕشی ئه‌یلووله و له ده‌ستووردا چه‌سپاوه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 62ـمین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌میانی رێوڕه‌سمێكدا رایگه‌یاند، شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه بوو به سه‌ركردایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی هه‌موو چینوتوێژه‌كانی كوردستانی به ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه، ده‌شڵێت، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خه‌باتی شۆڕشی ئه‌یلووله.
ئه‌مڕۆ (11ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌ربه‌ست له‌زگین، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول كرد، كه گرنگترینیان رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970 بوو. گوتیشی، شۆڕش له‌میانی خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕیدا دوای ئه‌وه‌ی توانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد به‌ده‌ستبهێنێت، بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری، كولتووری، په‌روه‌رده و بواره‌كانی دیكه له كوردستان هاته ئاراوه.
سه‌ربه‌ست له‌زگین له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، حكومه‌تی عێراق له‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار، كه نه‌وتی خۆماڵی كرد، داهاتی نه‌وته‌كه‌ی به چه‌ك دا و دواتر دژی شۆڕشی كورد و ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی باشووری كوردستان به‌كاریهێنایه‌وه و جارێكی دیكه شه‌ڕی له دژی كورد هه‌ڵگیرسانده‌وه.
هاوكات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای رێبازی بارزانی و په‌روه‌رده‌ی بارزانی، كه هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بوونه خۆ راده‌ست بكه‌ن، بۆیه ملكه‌چی ئه‌و پێشهاته نه‌بوون و كۆڵیان نه‌دا و بڕوایان وابوو، ده‌بێت له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی كورد به‌رده‌وام بن و له شۆڕش و خه‌باتی سیاسی نه‌وه‌ستن.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی هه‌ولێری پارتی جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه، درێژكراوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه له‌گه‌ڵ كوردی ئه‌نجامیان داوه و مافه‌كانی كوردیان پێشێل كردووه، به‌ڵام له كۆتاییشدا ده‌سه‌ڵاتداران و رژێمه‌كانیان كۆتاییان پێهاتووه و كوردیش هه‌ر ماوه‌ته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خه‌بات و به‌رخۆدانی شۆڕشی ئه‌یلووله. روونیشیكرده‌وه، ئێستاش رێگه‌ی به‌رده‌م ئه‌و قه‌واره فیدڕاڵییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێ كێشه و ئاسته‌نگ نییه، به‌ڵكوو هه‌وڵ هه‌یه بۆ لاوازكردنی ئه‌و قه‌واره و پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ئه‌گه‌ر نه‌توانن به‌شێوازی سه‌ربازی لاوازی بكه‌ن، به‌ڵام له رێگه‌ی دیكه‌وه خوازیاری به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌یانن، به‌ڵام هه‌موو شێوازه‌كانیان پێچه‌وانه و دژ به خۆیان كۆتاییان پێدێت، گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌و ئامانجانه گه‌وره‌تر و خۆڕاگرترن و پشت به ده‌ستوور ده‌به‌ستن.