پشتیوان سادق: به‌مزووانه كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كرێت و ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان دایه، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئه‌یلوولی 2023) پشتیوان سادق، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا له قۆناغی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان دایه، كه په‌یوه‌ندی به ده‌ستووری عێراق و سیسته‌می فیدڕاڵی و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی دهۆكی پارتی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستوور له عێراق چه‌سپاوه و شه‌رعییه‌تی ده‌ستووری و یاسایی هه‌یه و به‌شێكه له سیسته‌می فیدڕاڵی عێراق. گوتیشی، بوونی كێشه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان له رووی تیۆری و كرده‌ییه‌وه به ئاسایی وه‌رده‌گیرێت، به‌تایبه‌ت كه بوونی ئه‌و جۆره كێشانه له‌ناو وڵاتانی گه‌وره و خاوه‌ن مێژووش بوونی هه‌یه.
پشتیوان سادق جه‌ختیشیكرده‌وه، به حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كێشانه تێده‌په‌ڕێندرێن، روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و كێشانه‌وه له‌سه‌ر هێڵه و به‌رده‌وام له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیانه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باسیشی له‌وه كرد، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ئه‌گه‌ر كورد له عێراق كێشه‌ی هه‌بێت و بۆی دروست بكرێت، نه‌ك هه‌ر كورد، به‌ڵكو هاووڵاتیانی عێراقیش زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه باشترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور و گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن، جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌نگاوی ئه‌رێنی له پێشه.
پشتیوان سادق له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌ته و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و هه‌نگاوه به كرده‌یی ده‌ستپێده‌كات و كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی سیاسی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت.
له كۆتاییدا دووپاتی كرده‌وه، به‌رگری له ماف و شایشته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێندرێت و رێگه به لاوازبوونی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ناده‌ن.
رۆژی چوارشەممە 2023/9/6 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە لەبەرامبەر پابەندییەکانی هەرێم، پێویستە کۆی گشتی شایستەی داراییەکانی بۆ خەرج بکرێت کە بە گوێرەی خشتەکانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 دەکاتە بڕی 16 تریلیۆن و 498 ملیار دینار، کە مانگانە بە گوێرەی ژمارەکانی بودجە دەکاتە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینار، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆی لە ڕۆژی 2023/9/3 لە دەرەوەی خشتەکانی بودجە وشایستەداراییەکانی هەرێم، بریاریدا کە بە شێوازی قەرز، تەنیا بڕی 500 ملیار دینار لە مانگەکانی 9، 10 ،11 خەرج بکرێت, لە کاتێکدا لە دوای مانگی 6 ەوە، هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگەکانی 7و8 خەرج نەکراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر لەگەڵ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق لە 2023/6/25 ، هەرێم پابەندییەکانی خۆی بە گوێرەی یاسای بودجە جێبەجێ کردووە.
لە هەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران داواد لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم كرد کە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن لە داکۆکیکردن لە ماف ودەسەڵات و شایستە دەستووریەکانی هەرێم. بۆ ئەم مەبەستەش، پێشنیاری سازدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی هێز ولایەنە سیاسیەکانی هەرێم کرا بۆ خستنەڕووی راستییەکان.