نەتەوەیەکگرتووەکان: بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون، عێراق پێویستی به سێ ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه
K24 - هەولێر:
عێراق پێویستی بە 17 ملیار دۆلار و زیاتر لە سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.
وائل ئەشهەب، بەڕێوبەری یەکەی نیشتەجێبوونی مرۆیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، عێراق پێویستی بە 17 ملیار دۆلار هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەکەی نیشتەجێبوون و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2016 عێراق پێویستی بە دوو ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەبوو بەڵام ئێستا پێویستی بە زیاتر لە 3.5 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە بۆ ئەوەی پێویستییەکان پڕ بکاتەوە.
هاوکات ئاشکراشیکرد، زیاتر لە پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی هەڕەمەکی لە عێراقدا هەن و رێژەی ناوچە هەڕەمەکییەکان سەدا 138 زیادیکردووە، ئەمە جگە لەوەی سەدا 90ی یەکەنیشتەجێبوونەکان بە شێوەیەکی نافەرمی و سەدا 98یان لەسەر زەوی حکومی بنیادنراون.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی وۆرد پۆبوله‌یشن ریڤیوی ئه‌مەریكی، كه تایبه‌ته به سه‌رژمێری دانیشتوان، ئاشكرایكردبوو، ، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له شوباتی ئه‌مساڵدا 45 ملیۆن و 262 هه‌زار و 225 كه‌س بووه و رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتوانیش بۆ 2.31% به‌زربووه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ساڵی رابردوودا 44 ملیۆن و 496 هه‌زار و 122 كه‌س بووه.
پێگه ئه‌مەریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، عێراق له‌ساڵی 2023 دا 45 ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت.
پێشبینیشی كردبوو، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له‌ساڵی 2030 بۆ 52 ملیۆن كه‌س به‌رزببێته‌وه.