فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر: ئەوەی لە کوردستان دەتوانێت ئەو میللەتە رێکبخات، تەنیا سەرۆک بارزانییە

K24 - هەولێر:

سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوەی لە کوردستان دەتوانێت ئەو میللەتە رێکبخات، تەنیا سەرۆک بارزانییە.

فەره‌یدوون عەبدولقادر سیاسەتمەدار، لە سیمینارێکدا لەنێو دامەزراوەی میدیایی کوردستان24، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 13ـی ئه‌یلوولی 2023) رایگه‌یاند، ئەوەی لە کوردستان دەتوانێت ئەو میللەتە رێکبخات، تەنیا سەرۆک بارزانییە، یەکخستنی گەلی کوردستانیش لە ئەستۆی سەرۆک بارزانییە.

هەروەها فەرەیدوون عەبدولقادر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئەوه‌ی لە نزیکەوە سەرۆک بارزانی دەناسێت و چەندین جار داوایلێکردووە ئەو میللەتە بە خۆشی بێت یان بە زۆری، رێکبخات.

له‌باره‌ی نه‌ناردنی مووچه‌ و بودجه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ گوتی: "مووچەبڕین، کارەساتێکی گەورە نییە، وەک کیمیارانکردن و ئەنفال و جینۆسایدکردن بێت کە لە رابردوودا بەسەر گەلی کوردستاندا هاتووە".